کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۲   |  12-02-2024
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە،حەوت تەپە و ئەهواز لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و هەروەها بە دەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “ڕەزمەندەگانی دوێنی، برسییەکانی ئەمڕۆ” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.