فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە ئەهواز
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024

رۆژی یەکشەممە ٥ی خەکەلێوە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە ئەهواز، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز لە ناڕەزایەتی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، ” ژیان لە سەرووی هێڵی هەژارییەوە مافی سەرەکی ئێمەیە” و “دەرمانی خۆرایی مافی سەرەکی ئێمەیە” و هەروەها بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لە شەقامەکان دەتوانین مافەکانمان وەرگرین”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.