فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۰۹-۰۲-۱۴۰۳   |  28-04-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی گوڵان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز، ئەراک و تاران، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی، “دەوڵەتی ئیفلاس هێناو، شەمشێڕی دژبە خانەنشین کراوان بەستووە”، “تووماج ساڵحی دەبێ ئازاد کرێ”، “بەکردەوە دەرهێنانی یەکسان سازی مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.