فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە تاران
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکە، لە ئاست لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان، بارودۆخی نالەباری ژیانیان و هەروەها وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی تاران، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.