فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۳   |  09-06-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “خانەنشین هاوار کە مافەکانت وەرگرە”، “مەجلیسی گوێڕایەڵ، گرانی هێناوە” و “هەتا بە خواستەکانمان نەگەین، ناچینەوە ماڵێ”، خوازیاری “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون. ناڕازیان هەروەها خوازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی یەکسان سازی بەپێی تایبەتمەندی کارەکانی شیرکەت، نەمانی خاڵەنایاساییەکان لە سندووقی خانەنشین کراوانی فوولاد و دابین کرانی پێگەی ڕاستەقینەی سندووقی پۆڵا لە بەرنامەی حەوتەمەی گەشەپێدانی دەوڵەت بوون.