فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە چەندین شاری ئێران
دوشەممە ۲۱-۰۳-۱۴۰۳   |  10-06-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە هەندێ لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی شارەکانی تەورێز، بیجاڕ و سنە و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “وادە و بەڵێنەکان جوان بوون، بەڵام هەمووی درۆ بوون”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.