فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری لە هەمەدان
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024

ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری، لە بەرامبەر نووسینگەی “حاج بابایی” نوێنەری هەمەدان لە مەجلیسی ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد بە ناوەڕۆکی “یەکسان سازی حقوقەکان لەگەڵ کارمەندانی شاغڵ، مافی سەرەکی ئێمەیە”، “تەنیا وادە و بەڵێنمان بیست، دادپەروەریمان نەدی” و “ئێمەی خانەنشین کراوان، بەتەواوی لەبیرکراوین”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.