فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، خوزستان، شووش، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە لە ناڕەزایەتیی بەجێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە  دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەیبە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.