کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۳   |  23-06-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو یەکشەممەیەک هاتوونەتە سەر شەقامەکان و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.