کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان
یەکشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۳   |  23-06-2024
خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شاری کرماشان وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.