فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگای بەردی خەڵۆزی کرمان
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کانگای بەردی خەڵۆزی کرمان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە ناو بینای سندووقی خانەنشینی ئەمشارە، لەئاست بارودۆخی نالەباری ژیانیان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی پێشنیاری کارگرووپ مافی یاسایی خانەنشین کراوانە”، “چاکسازی لە یاسای یەکسانسازی ساڵی ٩٩” دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.