فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، کەرخە، حەوت تەپە و کرماشان، لە درێژەی ناڕەزایەتیی حەفتانەیان لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری”، “گرانی”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان”، “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان” و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، “حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی دەبێ هەڵوەشێتەوە” و “پەرەستاری تەندرووستی حیمایەت حیمایەت” بە کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.