فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۳   |  09-09-2024

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی خەرمانان،
بۆ جارێکی دیکە لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، گیلان، گولسار، ڕەشت، ورمێ، ئەردەبیل، هۆرمۆزگان، لۆرستان، برووجێرد، زەنجان، ئەهواز، شیراز، ئیسفەهان، مازەندەران، کرماشان، مەریوان، سنە و بیجاڕ، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.