کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۳   |  23-09-2024
خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ڕەزبەر،
بۆ جارێکی دیکە لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، گیلان، زەنجان، کرماشان و سنە، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.