ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕەزبەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی و کشوەری لە کرماشان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بە ڕاگرتنی یەک دەقیقە بێدەنگی لە ئێعتڕاز بە گیان لەدەستدانی کرێکارانی کانگای بەردی خەڵۆزی تەبەس و سەرجەم ئەو کرێکارانەی کە لە کانگاکان، کارخانە و کارگەکان، دەبنە قوربانی سیاسەتی بەرژەوەندخوازانەی دەسەڵاتداران و هەروەها لە ئێعتڕاز بە کوژرانی کۆڵبەران و سووختبەران، بەڕێوەبرد. ناڕازاییان هەروەها وێڕای ئاماژە بە خواستەکانیان، هەڕەشەیان لە ناوەندە ئەمنییەکان کرد کە لە بانگ کردن و دەستبەسەر کردنی هەڵسووڕاوانی سێفی خۆببوێرن. شایانی باسە، خانەنشین کراوانی ناڕازی دوای چەند کاتژمێر بە وتنەوەی درووشمی “تا مافی خۆمان وەنەگرین، کۆتایی بە ئێعتڕازەکانمان ناهێنین”، شوێنی کۆبوونەوەکەیان جێهێشتووە.