کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۸-۰۷-۱۴۰۳   |  29-09-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ڕەزبەر، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی پێداگریان لەسەر جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” کردەوە.