کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۳   |  13-10-2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی خەرمانان، بە سەدان کەس لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا، لە بەرامبەر وەزارەتی سەنعەت و مەعدەن لە شاری تاران و شارەکانی ئەهواز و ئیسفەهان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “وەزیری تەعاون دەبێ بێتە سەر شەقام”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان و هەروەها جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.