فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۲۲-۰۷-۱۴۰۳   |  13-10-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، شووش، تاران، کرماشان، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کشوەری لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان هەروەک ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و بەوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “موعەلیمی زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “کرێکاری زیندانی دەبێ ئازاد بکرێ”، “ئیسماعیلی گێرامی دەبێ ئازاد بکرێ”، “دەستکەوتی کاری دەوڵەت، دزی لە گیرفانی خەڵک”، “ئاغازادەکان لە ئەمریکا دەژین، ئاسەوارەکەی هی ئێمەیە” و “ئێختلاسی نجوومی، فەلاکەتی عموومی”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ٨٥ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشوەری لەپێوەند لەگەڵ بیمەی کارامە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٢٥ سەبارەت بە یەکسانسازی حقووقەکان بەپێی ڕێژەی لانی زۆری ئاوسان” بوون. ناڕازییان هەروەها خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی بڕیاری ٤٠ لەسەدی یەکسان سازی و دانی حقووق و مەزایای دواخراوەکانیان بوون.