فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۳   |  14-10-2024

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، زەنجان، ورمێ، ئیلام، شیراز، ئەهواز، سنە، مەریوان، ئەردەبیل، کرمشان، گیلان، زەنجان و کرماشان، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانیانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “بیمەی فرانشیز مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.