فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە کرماشان و ئەهواز
یەکشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۳   |  27-10-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە کرماشان و ئەهواز، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کشوەری لەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان هەروەک ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و بەوتنەوەی درووشمی “هەڵگیرساندنی شەڕ بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ٨٥ی یاسای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری کشوەری لەپێوەند لەگەڵ بیمەی کارامە و هەروەها بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٢٥ سەبارەت بە یەکسان سازی حقووقەکان بەپێی ڕێژەی لانی زۆری ئاوسان” ناڕەزایەتییان دەربڕی.