کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری لە کرماشان
شەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۳   |  02-11-2024

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری لە کرماشان، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشینان کراوانی کشوەری ساڵی ١٤٠٠، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر نووسینگەی نوێنەرایەتیی کرماشان لە مەجلیسی ڕژیم، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.