فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە تاران
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە خانەنشین کراوانی رێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی، بە وتنەوەی درووشمی “بۆچی حقووقی خانەنشین کراوان لەژێر هێڵی هەژارییە؟” لە بەرامبەر مزگەوتی بلال لە شاری تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم خانەنشین کراوانە نزیکەی سێ ساڵە هەموو دووشەممەیەک لە بەرامبەر مزگەوتی بلال سەر بە سازمانی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دەست دەدەنە کۆبوونەوە، بەڵام تەنانەت ئەم سازمانە بۆ یەکجاریش ئێعتڕازی ئەم خانەنشسن کراوانەی ڕووماڵ نەکردووە.