ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی لەوانە: “تەنیا لە شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، “پەرەستاری زەحمەتکێش، پشتیوانیت لێ دەکەین”، “پەرەستار و کرێکاری خانەنشین کراو، ئێتحاد ئێتحاد،”لە خوزستان تا تاران، مەرگ و نەمان بۆ بەڕێوەبەران”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی شووش، لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەری نووسرابوو “دەرمانی خۆڕایی مافی سەرەکی ئێمەیە”، لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.