کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۳   |  17-11-2024
خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، بە وتنەوەی درووشمی “دەوڵەتی درۆزن، دەستکەوتی بەڵێنەکانت کوا” بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵا لە شەقامی نشات و وتنەوەی چەندین درووشمی ئعتڕازی و ڕێپێوان لەئاستی شەقامەکانی ئیسفەهان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستە ڕەواکانیان بوون.