فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی فوولاد لە کرمان
یەکشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۳   |  01-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە کرمان، لە بەرامبەر دامەزراوەی سندووقی پشتیوانی لە کرێکارانی پۆڵا لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی خوازیاری، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی گەڵاڵەی یەکسان سازی ساڵی ١٣٩٩ و بەکردەوە دەرهێنانی درووست و خێرای ئەم گەڵاڵەیە لە ساڵی ١٤٠٣ بوون”. هەروەها خوازیاری بەستنی گرێبەستی دەرمانی لەگەڵ شیرکەتێکی لێهاتووی بیمەن بوون.