کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024

خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، بە وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵا لە شەقامی نشات و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و ڕێپێوان لەئاستی شەقامەکانی ئیسفەهان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستە ڕەواکانیان بوون.