فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە تاران و دامغان
یەکشەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۳   |  22-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی تاران و دامغان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، وێڕای هاوکارەکانیان لە ئیسفەهان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە تاران بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئیدارەی وەزارەتی کار لە شەقامی ئازادی و خانەنشین کراوانی ئەلبۆرزی شەرقی لە دامغان، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” بوون.