کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۳   |  22-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، ئەهواز و کرماشان، لە کەش و هەوایەکی سارد دا، بە وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.