کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شارەکانی بیرجەند، ڕەشت، زەنجان و سنە، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی کۆتایی خزمەتیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی حەفتانە و دانی وادە و بەڵێنەکان لە لایەن دەوڵەت، بەڵام هەتا ئێستا ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی ٧٦ هەزار موعەلیمی خانەنشین کراو پەرداخت نەکراوە. شایانی باسە، لە شاری سنە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە موعەلیمان خانەنشین کراو لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداریان کردووە.