کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان و خوزستان
یەکشەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۳   |  05-01-2025
خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و خوزستان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سندووقی پۆڵا لەمشارانە، بە وتنەوەی درووشمی “فوولادی هاوار کە، مافەکانت وەرگرە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەررسان بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.