کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری لە کرماشان
یەکشەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۳   |  05-01-2025
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کشوەری و لەشکەری، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، بە شێوەی هاوکات لە بەرامبەر ئیدارەی بەرنامە و بوودجە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی وێڕای بنەماڵەکانیان لەم کۆبوونەوەیەدا بە وتنەوەی چندین درووشمی ئێعتڕازی و بەدستەوەگرتنی چەندین دەست نووسراوە، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.