ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، کرماشان، ئەهواز، کەرخە و حەوت تەپە ، بۆ جارێکی دیکە لە کەش و هەوایەکی سارد دا، بە وتنەوەی درووشمی “ئێمە دەڵێن حقووقەکانمان کەمە، نرخی نان گران دەبێ”، “لەناو چێت کۆیلایەتی، بژی ژیان” و “تەنیا لە شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی ئەهواز بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها خانەنشین کراوانی شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداریی شووش و وتنەوەی درووشمی “پەیامی ئێمە بۆ دەوڵەت، خەجاڵەت خەجاڵەت”، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.