فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە بووشێهر
یەکشەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۳   |  05-01-2025

لەدرێژەی کۆبوونەوەی ئێعتڕازی فەرهەنگیانی ١٤٠٢ لە شارەکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شاری بووشێهر، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقی هەمیشەیی کۆتایی خزمەتیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە وتنەوەی درووشمی “٤٠٢ی هاوار کە مافەکانت وەرگرە” لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە خواستەکانیان لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای دانی وادە و بەڵێنەکان لە لایەن دەوڵەت بە موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢، بەڵام هەتا ئێستا ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی ٧٦ هەزار موعەلیمی خانەنشین کراو پەرداخت نەکراوە.