کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە سنە، بیجاڕ و کرماشان
دوشەممە ۱۷-۱۰-۱۴۰۳   |  06-01-2025
خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی بەفرانبار، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە شارەکانی سنە، بیجاڕ و کرماشان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە، سەرەڕای کەش و هەوای سارد هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “حقووقی بازنشەستە، تەنیا بەشی یەک حەفتە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.