کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە تاران و شووش
یەکشەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۳   |  12-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی تاران و شووش، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو یەکشەممەیەک، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەمشارە و وتنەوەی درووشمی “نە پارەمان هەیە و نە نانێک، لەعنەت بەم هەموو گرانییە”، “لەژێر باری زوڵم ناژین” و “گیانمان فیدا دەکەیەن لە ڕێگەی ئازادی”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون. هەروەها خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە تاران، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارە، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.