فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۳   |  20-01-2025

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، ورمێ، مەریوان، کرماشان، ڕەشت، تەورێز، گیلان، گولسار، ئەردەبیل، هۆرمۆزگان، لۆرستان، زەنجان، مازەندەران، سنە، بیجاڕ، فارس و ئیسفەهان، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.