کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی کرمان
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کرمان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی لە ڕێگەی وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “لەژێر باری زوڵم ناژین” و “لە ڕێگەی ئازادی، تا کەی کۆیلایەتی” لەئاست، بارودۆخی نالەباری ژیانیان، چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری، ئاوسانی لەڕادەبەدەر و گرانی سەرسووڕهێنەر، دەستیاندایە کۆبوونەە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیان بوون.