فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە چندین شاری ئێران
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا، لە شارەکانی، ئیسفەهان، دامغان، کرمان و ئەڵبۆرزی شەرقی، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “ئەم دەوڵەتە بۆ خانەنشین کراوان پووڵی نییە” و “هەمووی پووڵی خەڵک، لەپێناوی ئێختلاسە”، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.