کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۳   |  26-01-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی، تاران، گیلان، ئەهواز و ڕەشت، لە ئێعتڕاز بە گرانی، ئاوسان، دۆخی نالەباری ژیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم سازمانە لەمشارانە و وتنەوەی درووشمی “وادە و بەڵێن چ باش بوو، بەڵام هەمووی دڕۆ بوو” و “کۆبوونەوە ئێعتڕاز، مافی سەرەکی ئێمەیە”، لە ئێعتڕاز بە ڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.