فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا، لە شاری ئیسفەهان، بە ڕێپێوان لە شەقامی نەشات لەمشارە، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی وەک “سەنعتگەرانی دوێنی، ئاوارەکانی ئەمڕۆ”، بۆ جارێکی دیکە خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.