فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئەهواز و مازەندەران
یەکشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۳   |  02-02-2025

خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئەهواز و مازەندەران، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ڕێبەندان، وێڕای هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی “کار، رفاە و تەعاون”، بە وتنەوەی درووشمی “وەزیری تەعاون، خەجاڵەت خەجاڵەت”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.