کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025
![](https://komala.co/wp-content/uploads/2025/02/کۆبوونەوەی-ناڕەزایەتیی-خانەنشین-کراوانی-سندووقی-پۆڵا-لە-ئیسفەهان-2-1024x584.jpg)
خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە لە شەقامی نەشات دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای وەزارەتی “کار، رفاە و تەعاون”ی ئەمشارە، بە وتنەوەی درووشمی “هۆی سەرۆکی دەوڵەت درۆت کرد لەگەڵ میللەت”، “هاوار هاوار، لەم هەموو نادادپەروەرییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.