کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمین ئیجتماعی لە چەند شارێکی ئێران
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، ئەهواز، شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “دەوڵەتی ئیفلاس هێناو ئیتر لە قوڕ چەقیەوە”، “تەنیا لە شەقامەکانی وەدی دێت مافەکانمان” و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە خوانی ئێمە خاڵییە”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.