فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە ئەهواز
دوشەممە ۰۶-۱۲-۱۴۰۳   |  24-02-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ڕەشەممە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەراتی ئەهواز، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان لە شەقامەکانی ئەمشارە و کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی ئەهواز، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “شیرکەتی ئیفلاس هێناو، پارەی ئێمەی خواردووە”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.