کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شووش و کرماشان
یەکشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۴   |  13-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرە، حەوت تەپە و کرماشان، بە ڕێپێوان لە ئاستی شاری ئەهواز و کرماشان و وتنەوەی درووشمی “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدیدێت مافەکانمان”، “نەخۆشخانەمان نییە”، “خوانی بێ نانی ئێمە، چیتان دەوی لە گیانمان”، “خانەنشین ڕاپەڕە لەدژی هەڵاواردن” و “گیانمان فیدا دەکەین لەڕێگەی ئازادی” خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها لە ئاست چوونەسەرەوەی گرانی، ئاوسان، هەژاری و نەبوونی و لانیکەمی حەقدەستەکانیان، دزی، نایەکسانی، نەبوونی ئیمکانای پزیشکی و دەرمانی گونجاو، ناڕەزایەتییان دەربڕی