فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆلا لە ئیسفەهان و مازەندەران
یەکشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۴   |  13-04-2025

خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان و مازەندەران، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی هەژاری، حقووقە دواخراوەکانیان و وادە و بەڵێنی پڕوپووچ، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاستی شەقامەکانی ئەمشارانە ڕێپێوانی ئێعتڕازییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “بوودجە، ڕانت و ئێختلاس هەیە، بەڵام بۆ ئێمە نا” و “خوانی خاڵی، هۆکاری پەرەسەندنی گەندەڵی”، هوشداریان داوە کە ئەگەر لەوە زیاتر بێدەنگ بین، بەڵای زیاترمان بەسەر دێنن و تەنیا بە ئێعتڕازە دەتوانین دەنگمان بگەیەنین.