فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەندین شاری ئێران
یەکشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۴   |  11-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، کەرخە، حەوت تەپە، ئەهواز و کرماشان، بە ڕێپێوان لە ئاستی شەقامەکانی ئەمشارانە و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.
خانەنشین کراوانی ناڕازی هەروەها بە وتنەوەی درووشمی “ئێرانی پڕداهات، بەرپرسی نالایق چی بەسەر تۆ هێنا” و “ئێمەیان بێچارە کردووە، هێندە تاڵانیان کردووین” لە ئاست چوونەسەرەوەی گرانی، ئاوسان، هەژاری و نەبوونی و لانیکەمی حەقدەستەکانیان، دزی ئیداری، نایەکسانی، نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمانی گونجاو و نەبوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە خانەنشین کراوان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.