فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی کانگای بەردی خەڵۆزی کرمان
یەکشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۴   |  18-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی کانگاکانی بەردی خەڵۆزی کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان، یەکسان نەکرانی دادپەروەرانەی حقووقەکان، کەمبوونی خزمەتگوزاری بیمەی کۆمەڵایەتی و چەندین کێشەی دیکەیان، لە بەرامبەر سندووقی خانەنشینی کرێکارانی پۆڵا لەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
لە لایەکی دیکە و هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەعان و ئەلبۆرزی غەربی، بە ڕێپێوان لەئاستی شەقامەکانی ئەمشارانە و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، لە بەرامبەر سندووقی پۆڵا لەم دوو شارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.