فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراونی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی ئێران
یەکشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۴   |  18-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤،  خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی تاران، ئەهواز، کرماشان، شووش، کەرخە و حەوت تەپە، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی و وتنەوەی درووشمی “نەخۆشخانەمان نییە، پەنا بەرین بۆ کێ”، “تەئمین ئیجتماعیان تاڵان کرد، ئێمەیان بێچارە کرد”، “هاوار هاوار لەم هەموو نادادپەروەرییە”، “کرێکار، موعەلیم، پەرەستار یەکبگرن یەک بگرن”، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان و پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان بوون.