کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە تاران
یەکشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۴   |  25-05-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی جۆزردانی ١٤٠٤، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری تاران، لەئاست وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی دەوڵەت، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر مەجلیس وڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە، لە ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی نالەباری ژیانیان و وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی دەوڵەت و وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان بوون.